Ruslan Rehimov
23 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، سێرج ساركسیان بە هۆی خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
سێرج ساركسیان به گوتنی "خۆپیشانده‌رانی سه‌ر شه‌قامه‌كان نایانه‌وێت من سهرۆكوهزیرانبم. داواكارییه‌كه‌تان جێبه‌جێ ده‌كه‌م. وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران بۆ دوواینجار بانگتان لێده‌كه‌م. پاشینیان له‌سه‌ر حه‌ق بوو. بهههڵهداچووم. واز له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌هێنم" ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی سێرج ساركسیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 13ی نیساندا، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به رابه‌رایه‌تی نیكۆل پاشینیان، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی Elk (ده‌چوون) كه هێزه سیاسییه لیبراڵه‌كان پێكیانهێناوە، ده‌ستیان به خۆپیشاندانكرد. پۆلیس ده‌یانجار ده‌ستوه‌ردانی له خۆپیشاندانه‌كاندا كرد و به هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران كه پاشینیان-یان له‌نێودابوو برینداربوون.
ئه‌و خۆپیشاندانانه كه رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی گرووپێك له سه‌ربازان به بێ چه‌ك چوونه پاڵی، ره‌هه‌ندێكی نوێی به‌ده‌ستهێنا.
سێرج ساركسیان كه له ساڵی 2008ه‌وه تا ئێستا دوو خول پۆستی سه‌ركۆماری به‌ڕێوه‌بردووه له ده‌نگدانێكدا كه له 17ی نیساندا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی راپرسی ده‌ستوور كه به پشتیوانی ساركسیان له 2015دا له ئه‌رمینیا په‌سه‌ندكرا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له سه‌ركۆماره‌وه گوازرایه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران.