06 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2020
به‌غدا - AA
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، یاسین به‌كری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
یاسین به‌كری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌به‌ر هۆكارێكی تایبه‌ت ده‌ستی له‌و پۆسته كێشاوه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو پێیسپێردرابوو.
ناوبراو كه مامۆستایە لە كۆلێجی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی نه‌هرێن له به‌غدا، چوار رۆژ لەمەوبەر له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كرایه گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران.
كازمی له حەوتی ئایاره‌وه كه هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا ئێستا گۆڕانكاری له پۆسته ئیداریی، ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كاندا ده‌كات.