Rewa Mahmood Hasan
06 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2020
سلێمانی-AA
بەمەبەستی دهربڕینی ناڕەزایەتی دژی دانەمەزراندنیان، كۆمهڵێك له خوێندکاره یەکەمهكانی دەرچووی ساڵانی پێشووی زانکۆ و پەیمانگاکان، گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، و دواتر بەرەو مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێکەوتن.
لە بەیاننامەیەکیاندا، خوێندكارهكان ئاماژە بەوەدهكهن، ئەوان وەک یەکەم، دووەم و سێیەمەکان لهسهر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان كه ژمارەیان نزیكهی هەزار و ١٠٠ کەسه، ماوەی سێ تا چوار ساڵە دانەمەزرێنراون، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار بەڵێنیان پێدراوه.
ئەو دەرچووانهی زانکۆو پەیمانگاکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر بێت و گوێ لە داواکارییەکانیان نەگیرێت، ئەوا رێکاری دیكه دەگرنەبەر.