عێراق

رێگای سلێمانی- هەولێر بەهۆی خۆپیشاندان داخرا

خەڵکی گوندی کانی وەتمان لە نەبوونی خزمەتگوزاریی بۆ گوندەکەیان، ناڕازین و بەهۆیەوە رێگای هاتوچۆی سلێمانی-هەولێر-یان داخست.

Rewa Mahmood Hasan  | 06.07.2020 - نوێکردنەوە : 07.07.2020
رێگای سلێمانی- هەولێر بەهۆی خۆپیشاندان داخرا

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

رێگای سلێمانی-هەولێر بەهۆی ناڕەزایەتی خەڵکی چەند گوندێکی ناحیەی خەلەکان سنووری پارێزگای سلێمانی داخرا.

دانیشتوانی گوندەکانی باقلان، کانی مازوو، رووبار و باداوان-ی ناحیەی خەلەکان سەر بە قەزای دووکان بە هۆی نەبوونی، خزمەتگوزاری و تەواو نەبوونی چاککردنەوەی رێگەکەیان، رێگای سلێمانی-هەولێریان داخست.

خۆپیشاندەران بە دانانی بلۆک لەسەر رێگاکە، هەوڵی گەیاندنی دەنگی ناڕازی خۆیان بە بەرپرسانی ناوچەکە دەدا.

گەیلان فایەق یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە ئاماژەی بەوە دا کە رۆژانە لە کاتژمێر شەشی بەیانی تاوەکو کاتژمێر دووی پشنیوەڕۆ کارەبایان لێدەبڕن، هاوکات ماوەی ساڵێک زیاترە کارکردن لەسەر شەقامی جوتساید لە نزیک گوندی کانی وەتمان سەربە ناحیەی خەلەکان وەستاوە و زۆرێک لە چێشتخانە و دووکانەکانی ئەو ناوچەیە زیانی زۆری ئابووریان بەرکەوتووە، بۆیە داوا دەکەن یان بهێڵن خۆیان کاری تیادا بکەن یان کارکردن تیایدا دەست پێ بکاتەوە و گوتی: "داوا دەکەین کارەباکەمان بۆ چاک بکەن ئەگەر نا هەموو رۆژێک کاتژمێر ٨-١١ ئەم رێگایە دەگرین".

ئەوەی بەدی دەکرێت بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل ریزیان بەستووە و لە چاوەڕوانیدان بۆ کردنەوەی رێگاکە ئەوەیش قەرەباڵغیەکی زۆری دروست کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın