Gülbin Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
دوو به‌رپرسی گه‌وره‌ترین یه‌كێتیی سه‌ندیكاكانی ئه‌مریكا له ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه. به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و نوێنه‌ره بازرگانانه‌ی کە دوای رووداوه توندوتیژییه‌كانی كۆتایی هه‌فته له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه گه‌یشته شه‌ش كه‌س.
سه‌رۆك و بریكاری به‌ڕێوه‌به‌رانی فیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی ئه‌مریكا و كۆنگرێسی رێكخراوه‌كانی پیشه‌سازی، ریچارد ترهمپكا و سیا لی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاران راگه‌یاند كه تره‌مپ بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوون له‌گه‌ڵ جیهانی كار دایمه‌زراندووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان، سیا لیی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، ریچارد ترهمپكاش، تره‌مپی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی نه‌رمی نیشانداوه به‌رامبه‌ر تیرۆری نه‌ژادی و، رایانگه‌یاند "له ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكێكدا دانانیشین كه نه‌رمی به‌رامبه‌ر ده‌مارگیری و تیرۆریزم بنوێنێت. گوتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی بوو كه دوێنێ به زۆر له‌باره‌ی Ku Klux Klan و نیو نازیه‌كانه‌وه ده‌ریبرین. له‌به‌رئه‌وه به ناوی كرێكارانی ئه‌مریكیه‌وه كه دژی شه‌رعیه‌تدانن به‌و گرووپه ره‌گه‌زپه‌رستانه ناچارین له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بكشێینه‌وه".