Rewa Mahmut Hasan
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان لایەنگری دیالۆگن لەگەڵ کۆریای باکوور بەڵام ئەو بڕیارە پەیوەستە بە سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون.
تیلەرسن لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ میدیاکاران ئەنجام دا و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە.
لەبارەی دوایین گرژی وئاڵۆزیەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا ئەوان لایەنگری دیالۆگن لەگەڵ کۆریای باکوور بەڵام ئەو بڕیارە پەیوەستە بە سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون.
لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی کۆریای باکوور کە گوتبووی،" ئەمریکییەکان لە نیمچەدوورگەی کۆریا یاریەکی مەترسیدار دەکەن"، تیلەرسن لێدوانی نەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە کۆریای باکوور دەبێت دەستبەردانی هەرەشەکانی بێت بۆسەر وڵاتەکەی، ئەگەر نا رووبەڕووی غەزەب و توڕەیی ئەمریکا دەبێتەوە.