Muhammet Tarhan
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2023
ئەنقەرە-AA
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاشكرایكرد، ده‌كرێت ناونیشانی لوتکەی G7، کە بریتییه له "جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی"، به‌دی بهێنرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی G7 لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆنه، لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ دا.
گۆتێرێس بانگه‌وازی له G7 و وڵاتی چین كرد، "دیالۆگ و هاوکاری چالاک" سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و گه‌شه‌پێدانی نوێبووه‌وه، بكه‌ن.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند: "پێموایە رێگرییكردن لە دابەشبوونی جیهان بۆ دوو بەش، هه‌روها دروستکردنی پرد له‌پێناو دانوستانی جددیی ئێجگار گرنگن".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس وتی: " ئەمانە دەبێ لەلایەن هەموو لایەک لە جیهاندا وەک هۆکاری سەرەکی قبوڵکردنی چەکداماڵینی ئەتۆمی وەک ئەولەوییەت سەیر بکرێن".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاشكرایكرد، ده‌كرێت ناونیشانی لوتکەی G7، کە بریتییه له "جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی"، به‌دی بهێنرێت.
گۆتێرێس وێرای ئاماژەدان بەوەی بانگهێشتکردنی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، بۆ لووتکەکە "پێشهاتێكی سروشتییە"، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له‌میانی جه‌نگی رووسیا-ئۆكراینادا، "ئاشتی لە ئاسۆی نزیکدا نییە".
سەبارەت بە درێژکردنەوەی رێککەوتنی رێڕەوی دانەوێڵەی دەریای رەش بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە بە هەوڵی تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان، گۆتێرێس رایگەیاند، "پرسی ئەوەیە هه‌رچییه‌ك له‌تواناماندایه ئه‌نجامی بدەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جه‌نگه‌كه".
سەبارەت بە هەڕەشە ئەتۆمییەکان له جیهان، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆریای باکوور لە ساڵی رابردوودا کە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردبوو، "مایه‌ی قبوڵكردن نییه" و بوونه خاوه‌نی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەو وڵاته‌وە "شتێك نییه به‌رگه‌ی بگیرێت".