Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس تاوتوێی هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی به‌هێزتركردنی هاریكاریی نێوان توركیا و رێكخراوه‌كه، ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی دوور له پێكدادان له ئیدلب گیراونه‌ته‌به‌ر، پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریا و په‌نابه‌ران و ژماره‌یه‌ك بابه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی نێو سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه دهستكهوتوون، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له ٧٣یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس جه‌ختیان لە به‌هێزتركردنی هاریكاریی نێوان توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌و رێكارانه كراوه سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی دوور له پێكدادان له ئیدلب گیراونه‌ته‌به‌ر له دوای رێككه‌وتنی سۆچی، كراوه و تاوتوێی پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاستانا كه درووستكردنی رۆڵێكی گرنگی له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریادا ده‌بێت، كراوه. هه‌روه‌ها بیروڕا سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌نابه‌ران ئاڵوگۆڕكراوه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌یی خراونه‌ته به‌رباس.