Mehmet Tosun
18 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
ئه‌نتاڵیا- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌پێویستی زانی رێگە بە دروستبوونی دەمارگیری لەسەر ڤاکسین نەدرێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی هەڵەکانی قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دووبارە نەکرێنەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتاڵیا بۆ دیپلۆماتیی، كه ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبه‌شی په‌یوه‌ندییه جیهانییهكانیهتی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "بۆ ئەوەی هەڵەکانی قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دووبارە نەکرێنەوە پێویستە رێگە بە دروستبوونی دەمارگیری لەسەر ڤاکسین، نەدرێت".
له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان رایگه‌یاند: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌زموونێكی باشی نه‌بوو له كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه‌دا. دوای ١٠٠ رۆژ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش توانی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ته‌ندروستی بخاته به‌رباس".
سه‌ركۆماری توركیا هاته سه‌ر باسی سه‌رچاوه‌كانی وزه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و رایگه‌یاند: "له ده‌ستی ئێمه‌دایه كه سه‌رچاوه‌كانی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ببێته هۆی هه‌ماهه‌نگی، نه‌ک سه‌نگه‌ر له‌یه‌كترگرتن".
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌ر له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌مریكای لاتین، له زه‌ریای ئارامه‌وه بۆ ئاسیا هاریكارییمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهان زیاتر بكه‌ین".