Laith Al-jnaidi,Gülşen Topçu
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
عه‌ممان – AA
شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه.
دیوانی شاهانه‌ی ئوردن رایگه‌یاند، عه‌بدوڵڵای دووه‌م و ئیمانوێل ماكرۆن له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریس كۆبوونەتەوه.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، کێشەی فه‌ڵه‌ستین، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كراوە.