Sümeyye Dilara Çelik
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دۆزرایەوە، تا ئێستا تووشی زیاتر لە ٢٧ ملیۆن و ٧٦١ هەزار کەس بووە.
ماڵپەڕی "Worldometer" لە نوێترین ئامارەکانیدا لە بارەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە تا ئێستا، ٩٠٢ هەزار و ٣٠٦ کەس لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا، ٢٧ ملیۆن و ٧٦١ هەزار و ٥٤٧ کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەیش ١٩ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار و٦٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و لەئێستادا، حەوت ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٣٢ حاڵەتی چالاکی تووشبوون بە پەتاکە هەیە.
زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمار کراوە کە شەش ملیۆن و ٥١٤ هەزار و ٣٧٦ حاڵەتی تووشبوون و ١٩٤ هەزار و ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدانە.