Gamze Türkoğlu Oğuz
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کاندید کراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، دۆناڵد ترەمپ بەهۆی ئەو رۆڵەی کە لە رێککەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل نواندوویەتی، کاندید کراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١.
دۆناڵد ترەمپ لە ١٣ی ئابدا، گەیشتنی ئیمارات و ئیسرائیل بە رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی نێوانیان راگەیاند.
دواتر لە ٣١ی ئابدا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، فڕۆکەیەک کە شاندەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی هەڵگرتبوو لە تەل ئەبیب-ەوە گەیشتە ئەبوزەبی و بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات- ئیسرائیل و دوو رۆژ کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
بەم شێوەیە ئیمارات لە دوای میسر و ئوردن بووە سێیەم وڵاتی عەرەبی کە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو کردبێت.