پارچەکانی ھیگز ناسراو بە (ھیگز بۆزۆن) بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ لەلایەن ھەردوو زانای بەلجیکی فرانچێس و ئینگلیزی پیتەر ھیگز کاری لەسەر کرا، بە پێی ئەو بیردۆزەی ھیگز داینا ھێزی یەکگرتنی مادەکان بەھۆی ئەو پارچە ئەتۆمییە بچووکانەوەیە کە لە ناوکی مادەکاندایە.
ناوەندی لێکۆڵینەوە ئەتۆمییەکانی ئەوروپا (CERN) لە تاقیکردنەوەکانی ساڵی ڕابردوویدا لەبارەی تەقینەوە گەورەکەی گەردوون، ھەبوونی (ھیگز بۆزۆن)ی پشتڕاست کردەوە. ئامێری تاقیکردنەوەکە بە ئاڵۆزترین ئامێر دادەنرێ تا ئێستا و تاقیکردنەوەکەش بە (پێکدادانی ھادرۆنی گەورە) ناودەبرێ.
بەپێی بیردۆزی باو ھیگز بۆزۆن پێکھێنەری سەرەکییە لە دروستبوونی گەردووندا، بەبآ ئەم پارچانە ھیچ شتێک لە گەردووندا نەدەبوو, ئەمانەن ھۆی یەکگرتنی مادە جیاوازەکان، ھۆی سەرەکین لە دروستبوونی درەخت و مرۆڤـ و ھەسارە و ئەستێرەکان و ھەموو شتی گەردوون.
سەرەڕای زانیارییە بەدەست ھاتووەکان ئەم بیردۆزە باوە ھێشتا نھێنی دروستبوونی گەردوون ئاشکرا ناکات، چونکە بەسەر پێنج-یەکی گەردووندا جێبەجآ دەبێت، بۆ زانینی نھێنییەکانی ھەموو گەردوون پێویستە بزانرێت ئەو تاریکاییەی کە چوار لەسەر پێنجی گەردوونە چییە؟
پیتەر ھیگز لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری نیوکاسڵ لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٠ قسەی لەبارەی ھیگز بۆزۆن کرد، لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ ھاوکارەکەی فرانچێسی بەلجیکی بیردۆزێکیان لەبارەی یەکگرتنی مادەکانەوە دانا.
لەبارەی خەڵاتی نۆبلڕ لە بواری فیزیا:
لە ساڵی ١٩٠١ تا ٢٠١٢، ١٠٦ جار ئەم خەڵاتە بەخشراوە، ٣٠ دانەی سآ کەس و ٢٩ دانەی دوو کەس لە وەرگرتنیدا ھاوبەش بوون.
تا ئێستا دوو ژن توانیویانە ئەو خەڵاتە بەدەست بھێنن، بە تەمەنترین کەس لە ٨٨ ساڵیدا و گەنجترین کەس لە ٢٥ ساڵیدا ئەو خەڵاتەی پێبەخشراوە.
ھەندآ جار ئەم خەڵاتە بە چەند کەسێکی یەک بنەماڵە بەخشراوە.
مەدالیایەکیش کە لەلایەن پەیکەرتاشی سویدی (ئەریک لیندبێرگ)ەوە نەخشێنراوە، بە خاوەنی خەڵاتەکە دەبەخشرێت. مەدالیاکە وێنەی خوداوەندێکی لەسەرە کە شاخێکی وەکو ھێمای بەرەکەت بە دەستەوەیە، لە وێنەکەدا ئەو کەسەی پەچە لەسەر ڕووی خوداوەند لادەدات زانایەکی بلیمەتە.
ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٢ ئەم خەڵاتەیان بەدەست ھێناوە:
٢٠٠١: Eric Cornell (USA), Wolfgang Ketterle (ئەڵمانیا), Carl Wieman (USA)
٢٠٠٢: Raymond Davis (USA), Masatoshi Koshiba (یابان), Riccardo Giacconi (USA)
٢٠٠٣: Alexei Abrikosov (ڕوسیا-USA), Vitaly Ginzburg (ڕوسیا), Anthony Leggett (بەریتانیا-USA)
٢٠٠٤: David J. Gross (USA), H. David Politzer (USA), Frank Wilczek (USA)
٢٠٠٥: Roy J. Glauber (USA), John L. Hall (USA), Theodor Haensch (ئەڵمانیا)
٢٠٠٦: John C. Mather (USA), George F. Smoot (USA)
٢٠٠٧: Albert Fert (فەرەنسا), Peter Grünberg (ئەڵمانیا)
٢٠٠٨: Makoto Kobayaşi ile Toşihide Maskawa (یابان) ve Yoichiro Nambu (USA)
٢٠٠٩: Charles K. Kao, Willard S. Boyle ve George E. Smith (USA)
٢٠١٠: Andre Geim (ھۆڵەندا) ile Konstantin Novoselov (بەریتانیا)
٢٠١١: Saul Perlmutter, Brian Schmidt ve Adam Riess (USA)
٢٠١٢: David Wineland (ABD) ve Serge Haroche (فەرەنسا)