ئەنقەرە
کۆمیتەی خەڵاتی نوبل رایگەیاند: خەڵاتی ئەمساڵی نوبل بۆ ئاشتی پێشکەشی رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی کرا.
کۆمیتەی خەڵاتی نوبل گوتی" چەکی کیمیایی لە سەردەمی شەڕی جیھانی یەکەمدا بووەتە ھۆی کوژرانی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە خەڵکی دنیا و لە ساڵی ١٩٢٥دا پەیمانی قەدەغەکردنی ئەو چەکە ئیمزا کراوە بەڵام لەو پەیمانەدا ھیچ جۆرە مادەیەک بۆ قەدەغە کردنی وەبەرھێنانی چەکی کیمیایی جێبەجێ نەکراوە. لە سەردەمی شەڕی جیھانی دووەمیشدا سەرۆکی نازییەکان ئادۆلۆف ھیتلەر چەکی کیمیایی بەکار ھێنا و دواتر ئەو چەکانە کەوتنە دەستی دەوڵەت و رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، لە ساڵی ١٩٩٧ کاتی جێبەجێکردنی پەیمانی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی مادەیەک بۆ قەدەغەکردنی دروست کردنی ئەو چەکانە لە سەر پەیمانەکە زیاد کرا."
لە راگەینراوی کۆمیتەی خەڵاتی نوبلدا ئاماژە بەوە کراوە کۆمیتەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ٢٨ی نیسانی ساڵی١٩٩٧ لە لاھای دامەزراوە و لەو ساڵەوە تا ئەمڕۆ بۆ قەدەغەکردنی بەکارھێنان و دروستکردنی کار و خەباتێکی یەکجار زۆری کردووە.
خەڵاتی نوبل بۆ ئاشتی لە ساڵی ١٩٠١ تا ٢٠١٢ بە گشتی ٩٣ جار پێشکەش کراوە، ٢٨ خەڵات لە کۆی گشتی خەڵاتەکان کە پێشکەشی ١٠٠ کەس و ٢٤ رێکخراو کراون، لە نێوان ئەو کەسانە کە خەڵاتەکەیان پێ بەخشراوە، لە مێژوودا خەڵاتی نوبل بۆ ئاشتی تەنیا بە سێ کەس دراوە، لە ساڵی ١٩٩٤ یاسر عەرەفات، شیمۆن پرێز و ییتزاک رابین و لە ساڵی ٢٠١١یشدا ئەلەن زۆھانسۆن، شیرلیاف لەیماە گبۆ، تەوەکول کرمان، بوونە خاوەن خەڵاتی نوبلی ئاشتی.
لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ئەمڕۆ ئەو کەس و رێکخراوانە خەڵاتی نوبلی ئاشتییان پێ بەخشراوە:
ساڵی ٢٠٠٠ کیم داە ژونگ- کوریای باشوور)
ساڵی ٢٠٠١ کوفی ئەنان- سکرتێری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
ساڵی ٢٠٠٢ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا- جیمی کارتەر
ساڵی٢٠٠٣ شیرین عیبادی- ئیران
ساڵی ٢٠٠٤ وانگاری ماتاھای – کینیا
ساڵی ٢٠٠٥ محەمەد ئەلبەرادعی
ساڵی ٢٠٠٦ محەمەد یونوس- بەنگلادیش
ساڵی ٢٠٠٧ ئالگۆرە- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆڕینی کەشوھەوا
ساڵی ٢٠٠٨ مارتی ئاختیساری – فنلەندا
ساڵی ٢٠٠٩ باراک ئۆباما- ئەمریکا
ساڵی ٢٠١٠ لیوو شیاەبۆ- چین
ساڵی ٢٠١١ پێکەوە بەخشرایە ئالەن ژونسۆن شیرلەئاف، لەیماە گبو و تەوەکول کرمان
ساڵی ٢٠١٢ یەکێتی ئەوروپا