جيهان

سەرۆکی ڕووسیا حکوومەتی نوێ پێکدەھێنێت

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، جێگری یەکەمی پێشووی سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، ئەندرێ بیلۆسۆڤ بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی دەست نیشان کرد.

Ali Cura, Emre Gürkan Abay, Ömer Aşur Çuhadar  | 13.05.2024 - نوێکردنەوە : 14.05.2024
سەرۆکی ڕووسیا حکوومەتی نوێ پێکدەھێنێت

Moskova

مۆسکۆ ــ AA

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین بە لیستێک، ناوی بەربژێرانی بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی نوێدا پێشکەشی کرد و تیایدا جێگری یەکەمی پێشووی سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، ئەندرێ بیلۆسۆڤ بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی دەست نیشان کردووە.

ئەنجوومەنی فیدڕاڵی سەربە پەرلەمانی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤلادیمێر پوتین بە لیستێک، ناوی بەربژێرانی بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی نوێدا پێشکەشی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە حکوومەتی نوێدا، سێرگی لاڤرۆڤ دووبارە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەست نیشان کراوە، ھەروەھا جێگری یەکەمی پێشووی سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، ئەندرێ بیلۆسۆڤ لەلایەن ڤلادیمێر پوتین بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی دەست نیشان کراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەر لە حکوومەتی نوێدا وەزیری ناوخۆ، ڤلادیمێر کۆلۆکۆلتسێڤ و وەزیری بەرگریی شارستانی و بەھاناچوون، ئەلێکساندەر کۆرینکۆڤ و وەزیری داد، کۆنستنتین چویچێنکۆ لە پۆستەکانیاندا، ماونەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕووە کە ڤلادیمێر پوتین لە حکوومەتی نوێدا، پێشنیازی کردووە کە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا، ئالکێساندر بۆرتنیکۆڤ و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری دەرەکیی رووسیا ، سێرگی ناریشکین لە ئەرکەکانیاندا بەردەوام بن.

ھاوکات کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین) ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمێر پوتین وەزیری بەرگریی، سێرگی شۆیگو لە شوێنی نیکۆلای پاتروشێڤ بۆ پۆستی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا دەست نیشان کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın