Hakan Çopur
13 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2024
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن پەیامی ئەوەیدا بە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت کە دژی هێرشێکی گەورەن بۆ سەر ڕەفەح و، داوای لە وەزیرە ئیسرائیلییەکە کرد ئاسانکاری بکەن لە چوونە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ غەززە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یۆواڤ گالانت ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بلینکن جارێکی دیکە جەختی لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل کردووەتەوە و، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ ئیسرائیل هەمان بۆچوونی هەیە لە بارەی شکستپێهێنانی حەماس.
هاوکات بلینکن لەگەڵ ئەو وەزیرە ئیسرائیلییەدا باسی لە ڕەوشی ڕەفەح کردووە، هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو کە لە دژی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەن بۆ سەر ڕەفەح.
بلینکن داوای لە یۆواڤ گالانت کردووە مەدەنییەکان و کارمەندانی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە نەکەنە ئامانج و، ئاسانکاری بکەن لە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە.