جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین ئەنجام دا

- سەرۆکی ڕووسیا پوتین ئاماژەی بە پرۆسەی ئیستانبوڵ کرد و سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغانی کرد کە تورکیا میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی کردووە و ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە خستوویەتەڕوو.

Merve Yıldızalp Yormaz  | 20.08.2025 - نوێکردنەوە : 21.08.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین ئەنجام دا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا ئەنجامەکانی لووتکەی ئالاسکا، بابەتی بازرگانیی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا تاوتوێ کراون.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتیی کردووە و، تورکیا هەر لە سەرەتای جەنگەوە دڵسۆزانە هەوڵی گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانەی داوە، لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی لەو ڕێبازانە دەکات کە ئامانجیان ئاشتییەکی هەمیشەییە بە بەشداری لایەنەکان.

لە بەرامبەردا سەرۆکی ڕووسیا پوتین ئاماژەی بە پرۆسەی ئیستانبوڵ کرد و سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغانی کرد کە تورکیا میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی کردووە و ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە خستوویەتەڕوو.

لە پەیوەندیيە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ڕووسیا پوتین لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەردوو وڵات لە دیالۆگدا بن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن