پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لە ٩٥٤هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مالازگیرت
- سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت: "بە ئیلهام وەرگرتن لەم سەرکەوتنە مەزنەی دەروازەکانی ئانادۆڵوی کردەوە، ئێمە پابەندین بەوەی لە سەدەی تورکیادا بە هەنگاوی بەهێزتر بڕۆین، یەکێتیی و پێکەوەبوونمان هەمیشە بپارێزین".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ٩٥٤هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مەلازگیرت ڕایگەیاند: "بە ئیلهام وەرگرتن لەم سەرکەوتنە مەزنەی دەروازەکانی ئانادۆڵوی کردەوە، ئێمە پابەندین بەوەی لە سەدەی تورکیادا بە هەنگاوی بەهێزتر بڕۆین، یەکێتیی و پێکەوەبوونمان هەمیشە بپارێزین و گەلەکەمان بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم زیاتر بەرەوپێش ببەین".
بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی ٢٦ی ئاب لە مەلازگیرت، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد سەرکەوتنی مەلازگیرت کە ٩٥٤ ساڵی تەواو لەمەوبەر لە ٢٦ی ئابی ١٠٧١ بە سەرکردایەتی سوڵتان ئەڵپارسەڵان بەدەستهاتووە، خاڵێکی وەرچەرخانی مەزنە کە چارەنووسی گەلی تورک دیاری دەکات و، ڕەوتی مێژوو دەگۆڕێت، بەم سەرکەوتنە گەلی تورک ئیرادەی خۆی بۆ ئەوەی خاکی ئەنادۆڵو بکاتە نیشتیمانی هەتاهەتایی دەربڕیووە و بناغەی بوونی ڕیشەدارانەی هەزار ساڵەی داناوە.
ڕاشیگەیاند: "سەرکەوتنی مەلازگیرت تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نییە، بەڵکو سەرەتایەکە بۆ ئەوەی تێگەیشتنی شارستانییەتی گەلی تورک کە بە بەها بەرزەکانی وەک دادپەروەری و لێبوردەیی و بەزەیی ڕازاوەتەوە بگوازرێتەوە بۆ ئەنادۆڵو. ئەرکی هەرە گرنگی ئەمڕۆ کە دەکەوێتە سەرشانی ئێمە ئەوەیە ڕۆحی مەلازگیرت زیندوو ڕابگرین و، ئەم میراتە پیرۆزە بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازینەوە، چونکە مەلازگیرت تەنیا هێمای جەنگێک نییە، بەڵکو هێمای یاسای برایەتیی هەزار ساڵەی گەلەکەمان و خۆشەویستی نیشتیمان و ئیرادەی پێکەوەبوونە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن