توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "(پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر) ئارامگرانە تێیدەپەڕێنین و بە ئاسانی دەگەینە ئامانجەکەمان"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە ڕەحمەتەوە یادی باوباپیرانمان و گشت غازی و شەهیدان دەکەمەوە کە بە شمشێر و قەڵەم و کارە هونەرییەکانیان ئاهلاتیان کردە نیشتیمان، سەرەتا مەلازگیرت و پاشان ئانادۆڵویان کردە بنکەی فەتح کردن".

Özcan Yıldırım  | 25.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "(پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر) ئارامگرانە تێیدەپەڕێنین و بە ئاسانی دەگەینە ئامانجەکەمان"

Ankara

بەدلیس - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئاهلات هێمای بوونی ئەزەلی و ئەبەدی ئێمەیە لەم خاکانەدا. ئاهلات بۆ گەلی تورک کلیلی کزڵئێلمایە".

لە میانی بەشداری کردنی لەو چالاکییانەی لە قەزای ئاهلات لە پارێزگای بەدلیس بەبۆنەی ٩٥٤هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مەلازگیرت بەڕێوەچوو سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە ساڵیادی سەرکەوتنی مەلازگیرتدا کە یەکێکە لە لاپەڕە پڕ شکۆکانی مێژوو، دووبارە سەردانی ئاهلاتی کردووەتەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گۆڕ، گومەز، مۆنۆمێنت و هەموو کارە هونەرییەکانی دیکە هەر یەکێکیان تەنیا موڵکی کلتووری نین، بەڵکو بەهێزترین شایەتحاڵی بوونی هەزار ساڵەمانە لەسەر ئەو خاکانە.

گوتیشی: "ئاهلات هێمای بوونی ئەزەلی و ئەبەدی ئێمەیە لەم خاکانەدا. ئاهلات بۆ گەلی تورک کلیلی کزڵئێلمایە".

سەرکۆمار باسی لەوە کرد کە بە ڕەحمەتەوە یادی باوباپیرانمان و گشت غازی و شەهیدان دەکەمەوە کە بە شمشێر و قەڵەم و کارە هونەرییەکانیان ئاهلاتیان کردە نیشتیمان، سەرەتا مەلازگیرت و پاشان ئانادۆڵویان کردە بنکەی فەتح کردن.

ڕاشیگەیاند:"ڕیزەکانمان توند دەکەینەوە، برایەتییمان پتەو دەکەین، شانبەشانی یەکتر ڕووبەڕووی گشت ئەو هێرشانە دەبینەوە کە یەکێتی و پێکەوەبوونمان دەکەنەئامانج و بەیەکەوە تێکیان دەشکێنین".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر درێژەدان بەو ڕێگایە کردەوە کە گرتوویانەتەبەر و، ڕایگەیاند: "لەو ڕێگایەی لەپێناو تورکیایەکی کاریگەرتر، متمانەپێکراوتر و خۆشگوزەرانتر گرتوومانەتەبەر، فریوی هیچ کەسێک ناخۆین و هەرگیز ناکەوینە ئەو تەڵانەی نراونەتەوە".

گوتیشی: "بەبێ ئەوەی ئەمانەتی شەهید و غازییەکانمان فەرامۆش بکەین، هەموو بەیەکەوە تورکیایەکی ڕۆشن بنیات دەنێین کە ئارامیی و هێمنیی و خۆشەویستیی لە چەقیدا بێت".

سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "گەیشتووینەتە دووا قۆناغ. بە کەمێک ئارامگریی، هەوڵدان و وریایی زیاتر ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنین و بە ئاسانی دەگەینە ئامانجەکەمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın