سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە چالاکییەکانی ٩٥٤هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مەلازگیرت دەکات

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران ئاماژەی بەوە کرد سبەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لەو چالاکییانە دەکات کە لەلایەن وەقفی ئۆکچوڵارەوە بەبۆنەی ٩٥٤هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی مەلازگیرت لە قەزای ئەهڵات کە پارێزگای بەدلیس ڕێکدەخرێت.
لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، دوران باسی لەوە کرد کە سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لەو چالاکییانە دەکات کە لە ئەهڵات بەڕێوەدەچێت و، کابینەی سەرۆکایەتی کۆماریش لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەهڵات کۆدەبێتەوە.
دوران ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرکۆمار ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئاب لە پارکی نیشتمانی مێژوویی مالازگیر مەیدان موهارەبەسی لەگەڵ هاوڵاتیان کۆدەبێتەوە و، ڕایگەیاند: "وەک ئەوەی سەرکۆمارەکەمان جەختی لەسەر کردووەتەوە، 'شوێنپێی باوباپیرانمان دەگینەبەر، پارێزگاری لە برایەتی هەزار ساڵەمان دەکەین.' بە ڕەحمەت و سوپاسەوە یادی هەموو ئەو قارەمانانەی ئانادۆڵیان کردە نیشتمان بۆ ئێمە، شەهیدانمان، غازییەکانمان و سوڵتانەکانی دڵمان دەکەینەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن