پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن
- لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنيیەدا کە لەسەر داوای لایەنی فەڕەنسی ئەنجامدرا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا-فەڕەنسا و زۆرێک لە پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کرا، بەتایبەتی پرۆسەی ئاشتیی ڕووسیا-ئۆکراینا و دوواین دۆخی غەززە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر داوای لایەنی فەڕەنسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا-فەڕەنسا و زۆرێک لە پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کرا، بەتایبەتی پرۆسەی ئاشتیی ڕووسیا-ئۆکراینا و دوواین دۆخی غەززە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و، لە نزیکەوە چاودێری دیدارەکانی ئالاسکا و واشنتۆنی کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد تورکیا بۆ ئاگربەست لە غەززە هەوڵ دەدات، پێویستە بێباکی ئیسرائیل لە بارەی خێراکردنی پلانەکەی بۆ داگیرکردنی غەززە کۆتایی پێبهێنرێت.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە تورکیا ئامادەی میوانداری کردنی هەموو هەوڵێکە لە گفتوگۆکانی ئاشتیی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا و، کار دەکات بۆ فەراهەمکردنی ئاگربەست لە غەززە کە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی تێدا ڕوودەدات و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە بێباکی ئیسرائیل لە بارەی خێراکردنی پلانەکەی بۆ داگیرکردنی غەززە، کۆتایی پێبهێنرێت.
لە پەیوەندیيە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سەرکردە ڕێککەوتن لەسەر تاوتوێ کردنی وردەکاریی ئەو بابەتانەی لە پەراوێزی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکدا باسیان لێوەکرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە تورکیا گرنگی بە پەرەپێدانی هاریکاریی لەگەڵ فەرەنسا دەدات و، بەردەوام دەبن لە هەنگاونان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە زۆر بواردا، بە تایبەتی لە پیشەسازی بەرگرییدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن