Ali Cura,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه‌سێكی ژیره و ده‌یه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان بدات له‌گه‌ڵ رووسیا.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی El Paisی ئیسپانی، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پێشتر له چه‌ند دۆخێكی جیاوازدا باسی له‌وه كردووه كه خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ رووسیادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ خوازیاری ئه‌وه‌یه دیالۆگی نێوان ئه‌مریكا-رووسیا باشتر بكات و له بابه‌ته جۆراوجۆره‌كاندا خاڵی په‌یوه‌ندی بدۆزێته‌وه و گوتی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كه‌سێكی ژیره. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا به‌لای ئه‌وه‌وه پێشینه بێت تێده‌گات له‌وه‌ی كه هاریكارییه‌كی سه‌قامگیر و پێشبینیكراو له‌گه‌ڵ رووسیادا زۆر به‌سوودتره بۆ ئه‌مریكییه‌كان له‌بری درێژه‌دان به شه‌ڕ و پێكدادانی بێ كۆتا".
هه‌روه‌ها سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سیاسه‌تمه‌دارانی واشنتۆن به شێوه‌یه‌كی چالاك كاریگه‌ری نه‌رێنیان كرده سه‌ر به‌كارهێنانی "كارتی رووسی" له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا.