Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی رووسیا له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش به‌درێژایی 25 خولهك گێچه‌ڵی به فرۆكه‌یه‌كی پشكنینی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندراوه "له پێنجی تشرینی دووه‌می 2018دا، له‌كایه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، فڕۆكه‌یه‌كی رووسی له جۆری Su-27 رێگری له فڕۆكه‌ی EP-3E Aries IIی ئه‌مریكا كردووه. به هۆی ئه‌وه‌ی Su-27 به‌خێراییه‌كی زۆر چووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئهركداربووه به شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌وان و تیمه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته به رێگریه‌كی 'نائه‌منیی' له قه‌ڵه‌مدراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه جه‌نگیه رووسییه‌كه جارێكی دیكه چووه‌ته به‌رده‌م فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكا، له‌و كاته‌شدا فڕۆكه‌كه خێراییه‌كه‌ی زیاد 'كردووه و تایبه‌تمه‌ندی (A/B) به‌كارهێناوه كه ئاگر له ئهگزۆزهكهیهوه ده‌رده‌چێت، به‌وه‌ش فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه دووچاری له‌رزین بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "رێگریه‌كه نزیكه‌ی 25 خوله‌كی خایاند. سوپای رووسیاش مافی مانۆڕی هه‌یه له كایه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام ئه‌و رێگریه نابه‌رپرسانه بوو".
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێریك پاهۆن كه یه‌كێكه له گوته‌بێژه‌كانی پنتاگۆن له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه گوتی: "فڕۆكه رووسییه‌كه زۆر له فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه نزیك بووه‌وه. ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی دروستبوونی مه‌ترسی په‌یوه‌ندی بێ ته‌لیان نه‌به‌ست و زۆر له فڕۆكه‌كه‌مان نزیكبوونه‌وه".
گوتیشی: "هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته. فڕۆكه‌كه‌مان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ئه‌ركی رۆتینی به‌ڕێده‌كرد".