سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشکردنە سەر لوبنان
سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان، ھەروەھا شەوی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوەی لە شارۆچکەیەکی دیکەی باشووری لوبنان ئەنجامداوە.
Lebanon
بەیروت ــ AA
سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان، ھەروەھا شەوی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوەی لە شارۆچکەیەکی دیکەی باشووری لوبنان ئەنجامداوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمیی لوبنان "NNA" بڵاوکردەوە کە شەوی ڕابردوو، ھێزێکی سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک تەقینەوەیان لە دەوربەری باشووری شارۆچکەی یارون سەربە قەزا بنت جبەیل باشووری لوبنان ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیانکردووەتە سەر شارۆچکەی تبنا سەربە قەزای سەیدا باشووری لوبنان.
ھاوکات سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، ژمارەیەک ژێرخانی سەربازیی سەربە حزبوڵڵایان لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
