Mohamed Majed
11 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگ، بەھیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "وەڵامەکەی ئێرانم لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگ خوێندەوە و بەدڵم نییە و بە تەواوی قبووڵنەکراوە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ناوەڕۆکی وەڵامەکەی ئێرانی نەداوە لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگ.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئێران "ئیرنا" بڵاویکردبوویەوە کە ئێران وەڵامی خۆی بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگ ڕادەستی پاکستان کردووە.