وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ ٢٨ی شوبات سەردانی ئیسرائیل دەکات
Quds
قودس - AA
به مهبهستی ئەنجامدانی گفتوگۆ سەبارەت بە ئێران، کە لە لایەک دانوستان و لە لایەکی دیکە گرژییەکان لەگەڵیدا بەردەوامه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی ٢٨ی شوبات سەردانی ئیسرائیل دەکات.
ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی سەردانەکەی ڕوبیۆی بۆ ئیسرائیل پشتڕاست کردووەتەوە.
لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ، لە ٢٨ی شوباتدا دەگاتە ئیسرائیل و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو پرسی ئێران تاوتوێ دەکات.
دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، ئیسرائیل دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان.
سکرتێری فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی سوپای ئیسرائیل، شای کلاپەر لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش باسی لە ئامادەکارییەکانی شەڕی ئێران کردووە.
هەروەها تەلئەبیب هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، چونکە پێشبینی دەکرێت ئەمریکا لە "داهاتوویەکی نزیکدا" هێرش بکاتە سەر ئێران.
