Ali Makram Ghareeb
11 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2026
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان سەردانێکی بۆ شاری کەرکووکی ئەنجام دا.
ئینان لە کەرکووک لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، محەمەد سەمعان ئاغا سەردانی مزگەوتی گەورەی لە قەڵای مێژوویی، مەزاری شەهیدانی تورک و مەزاری بوغدای خاتوونی لە ژێر گومەزی شین کرد.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باڵیۆز ئینان ئاماژهی بهوه كرد سەردانێکی بەرهەمداریان بۆ کەرکووک ئەنجام داوە.
ئینان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بهو پێشوازیه جوانهی له كهركووك لێیكراوه و، گوتی: "نەدەبوو بێینە کەرکووک بێ ئەوەی سەردانی قەڵای مێژوویی، مزگەوتی گەورە و مەزاری شەهیدانی تورک بکەین و بڕۆین".
باڵیۆز ئینان جەختی لەسهر پشتیوانی کەرکووک كردهوه و، ڕایگهیاند: "وەک هەمیشە لە بابەتەکانی نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان و پشتیوانی كردنی پرۆژەکان، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی كردنی عێراق و کەرکووک".
ههروهها ئینان باسی لهوه كرد لەمەودوا زوو زوو سهردانی کەرکووک دهكهن و، لە ڕۆژانی داهاتوودا بە شاندی قەرەباڵغتر سەردانی شارهكه دەکەن.