Aynur Şeyma Asan,Muhammet Torunlu
19 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
دادگایەکی کۆریای باشوور، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، یون سوک یۆل دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای ناوەندیی سیئۆل بڕیاری لەسەر دۆسیەکەی یون سوک یۆل دا کە دوای ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی لە ساڵی ٢٠٢٤، بە سەرکردایەتی یاخیبوون تۆمەتبار کراوە.
زاندراوە کە دادگاکە، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ یون سوک یۆل دەرکردووە دوای ئەوەی ناوبراو دوای ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی لە ساڵی ٢٠٢٤، بە سەرکردایەتی یاخیبوون تۆمەتبار کرابوو.
لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، یون سوک یۆل خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی ڕاگەیاندبوو.
دواتر دادگای دەستووری کۆریای باشوور، بڕیاریدابوو لەسەر ئەوەی کە ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی لەلایەن یون سوک یۆل-ەوە پێشێلکردنی دەستوورە وبڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی.