Cüneyt Karadağ,Zahir Sofuoğlu
19 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2026
بەرلین ــ AA
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆریس پیستۆریۆس ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆڵیکی گرنگ لە ناتۆ دەگێڕێت بەتایبەتیش لە پلانەکانی بەرگریی و ئاسایشی ئەورووپا.
بۆریس پیستۆریۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ناتۆ و گوتی: "تورکیا ھەمیشە ڕۆڵی سەرەکی لە ناتۆدا گێڕاوە و ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک گەورەتر ڕۆڵ دەگێڕێت بەتایبەتیش لە پلانەکانی بەرگریی و ئاسایشی ئەورووپا".
گوتیشی: "تورکیا ھاوبەشێکی زۆر گرنگی ناتۆیە لە باڵی باشووری ڕۆژھەڵات و توانای ناوازەی ھەیە کە ھێزی دەریایی تورکیا لە مانۆڕەکانی ئێستادا بە لێھاتووی و توانایەکی زۆر باشەوە دەرکەوتووە".