جيهان

بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەو خورمایانەی سەرچاوەکەیان ئیسرائیلە بە لیبڵی جیاوازەوە لە بازاڕەکانی ئەورووپادا دەفرۆشرێن

Bahattin Gönültaş  | 19.02.2026 - نوێکردنەوە : 19.02.2026
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەو خورمایانەی سەرچاوەکەیان ئیسرائیلە بە لیبڵی جیاوازەوە لە بازاڕەکانی ئەورووپادا دەفرۆشرێن

Berlin

بەرلین - AA

بانگەشەی ئەوە دەکرێت بەشێکی زۆری ئەو خورمایانەی لە بازاڕەکانی ئەورووپادا دەفرۆشرێن، سەرچاوە ڕاستەقینەکەیان دەشاردرێتەوە و، لە ڕێگەی وڵاتانی جیاوازەوە دەخرێنە بازاڕەوە.

گەشەی خێرای بازرگانیی جیهانیی خورما و ئاڵۆزی زنجیرەی دابینکردن، مشتومڕی لەسەر توانای بەرهەمەکان و ڕوونیی لیبڵەکان دروست کردووە. له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ باس لەوە دەکرێت لەم ڕۆژانەدا کە ئیسرائیل بەتایبەت لە جیهانی ئیسلامیدا ڕووبەڕووی بایکۆت بووەتەوە، بۆ تێپەڕاندنی بایکۆتی موسڵمانانی نیشتەجێی ئەورووپا، پەنای بۆ فێڵکردن لە لیبڵەکان بردووە.

پێشبینی دەکرێت بازاڕی جیهانیی خورما کە تا ساڵی ٢٠٢٥ قەبارەکەی گەیشتووەتە ٣٢،٧ ملیار دۆلار، لە ساڵی ٢٠٢٦دا بۆ ٣٤،٥ ملیار دۆلار بەرز بێتەوە و ڕێژەی گەشەی ساڵانەی بگاتە سه‌دا ٦،١٤. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٤ قەبارەی بازاڕەکە بگاتە ٥٥،٥٨ ملیار دۆلار.

ئەگەر ته‌ماشای دابەشبوونی جوگرافی بازاڕەکە بکەین، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە نۆ ملیۆن تۆن، پێگەی سەرەکی هه‌یه‌. ئەم ناوچەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، سه‌دا ٨٥،٢٨ی بازاڕی جیهانی خورمای پێکهێناوە. قەبارەی بازاڕی ناوچەکە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٧،٨٩ ملیار دۆلار بووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا بۆ ٢٩،٤٣ ملیار دۆلار زیاد بکات.

ڕۆڵی ئەو وڵاتانەی لە بەرهەمهێنان و بەکارهێناندا دیارن وەک تونس، ئێران، سعوودیە، ئیمارات، عێراق، ئیسرائیل و میسر یەکلاکەرەوەیە. میسر بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ١،٧ ملیۆن تۆن لە پلەی یەکەمی جیهاندایە، لە کاتێکدا سعوودیە بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ١،٥ ملیۆن تۆن لە پلەی دووهەمدا دێت. ئێران بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ١،٣ ملیۆن تۆن لە پلەی سێهەم و جەزائیر بە قەبارەی زیاتر لە ١،١ ملیۆن تۆن لە پلەی چوارهەمدایە.

ئەم دیمەنە ئەوە نیشان دەدات کە بەشێکی زۆری پێداویستیی جیهانی بۆ خورما لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ناوچەکەوە دابین دەکرێت.

ئیسرائیل هەرچەندە لە ڕووی کۆی قەبارەی بەرهەمهێنانەوە لە دوای میسر و سعوودیە دێت، بەڵام لە پۆلێنی ئەو خورمایانەی بەهایەکی بەرزیان هەیە، وەک كاراكته‌رێكی سەرەکی لە بازرگانیی جیهانیدا دەردەکەوێت. بەتایبەتی هەناردەکردنی خورمای مەجول کە لە جۆری نایابە، کاریگەریی ئەو وڵاتە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام جیاوازیی نێوان قەبارەی بەرهەمهێنان و داتاکانی هەناردەکردن، گومان و پرسیار لەسەر توانای چاودێری کردنی زنجیرەی دابینکردن دروست دەکات.

لە وڵاتانی ئەورووپا چەندین ڕاپۆرتی بوارە جیاوازەکان، ڕاپۆرتە میدیاییەکان و ڕێکخراوەکانی چاودێریی بەکاربەر، ئاماژە بەوە دەکەن ئەو خورمایانەی لە نیشتەجێبوونە نایاساییەکانی ئیسرائیل و کەرتی ڕۆژئاوا بەرهەم دەهێنرێن، بە مەبەستی تێپەڕاندنی بایکۆت و سزای نێودەوڵەتی، لە ڕێگەی شاردنەوەی سەرچاوەی ڕاستەقینەی بەرهەمەکەوە دەخرێنە بازاڕەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın