Said Amori
13 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2026
بەیروت ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان، کەسێک کوژرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمیی لوبنان "NNA" بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێک لە سەرێگای نێوان شارۆچکەکانی تەیری و کۆنین باشووری لوبنان، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
ئاژانسەكە لە بەشی فریاكەوتنی گشتیی سەربە وەزارەتی تەندروستیی لوبنانی گواستووەتەوە كە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، کەسێک کوژراوە.
ھاوکات سوپای ئیسرائیلدا لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ھێرشێکی ئاسمانییدا، ئەندامێکی حزبوڵڵایان لە شارۆچکەی تەیری کوشتووە.