İsmail Özdemir,Mohammad Kara Maryam
13 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2026
سارایێڤۆ ــ AA
سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ ڕایگەیاند کە تورکیا ھاوبەشیکی گرنگە بۆ وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەشدا کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکردەیەکی گەورەی جیھانییە.
ئەلێکساندەر ڤوچیچ دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "خۆشحاڵبووم بەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە ئەنقەرە ئەنجاممداون".
ڕاشیگەیاندووە: " تورکیا ھاوبەشیکی گرنگە بۆ سربیا، ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆغانیش سەرکردەیەکی گەورەی جیھانییە".
ھەروەھا ئەلێکساندەر ڤوچیچ بۆ سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوویەتی: "سوپاس بۆ میواندارییە نایابەکەت و چاوەڕوانی ئەوەم سەردانی سربیا بکەیت".