سەرکەوتنی ئامەد سپۆرتی بۆ سوپەر لیگ، لە دیاربهكر بە جۆش و خرۆشەوە بهرز ڕاگیرا.
بەڕێوەبەرانی یانە، دەستەی تەکنیکی و یاریزانان بە پاسی تیمەکە گەیشتنە ڕێوڕەسمی جام و پیرۆزکردنی پاڵەوانێتی، کە لە پارکی نەورۆز لە قەزای ناوەندی باڵار ڕێکخرابوو و، بە ڕۆیشتن بەسەر فەرشی سووردا چوونە گۆڕەپانەکە.
لە چالاکییەکەدا کە نمایشی یاری ئاگرین و ڕۆشنایی ئەنجام دران، هونەرمەندان چوونە سەر سەکۆ.
هاندەران و هاووڵاتییانیش پاڵەوانێتیی یانهكهیان بهرز ڕاگرت.