Ömer Erdem,???
29 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
خه‌رتووم – AA
حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی له سودان یاسای ڕیشه‌كێشكردنی رژێمی سه‌ركۆماری له‌كارلادراو، عومه‌ر به‌شیر'یان په‌سه‌ند كرد.
ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی سودان بڵاوی كرده‌وه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یاسای ڕیشه‌كێشكردنی رژێمی سه‌ركۆماری له‌كارلادراو، عومه‌ر به‌شیر په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی یاساكه كۆنگره‌ی نیشتمانی كهپارتهكهی به‌شیره له‌گه‌ڵ ته‌واوی داموده‌زگاكانی رژێمی پێشوو داده‌خرێن و ده‌ست به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیاندا ده‌گیرێ.
- "بڕیاره‌كه یاسای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه"
سه‌رۆكوه‌زیرانی سودان، عه‌بدوڵڵا حامدوك له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی بڕیاره‌كه یاسای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه، رایگه‌یاند "به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م بڕیاره بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و پاراستنی شكۆی گه‌ل و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌ركراوه".
هێشتا په‌رله‌مان له سودان دانهمهزێندراوه و دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یاساكان ده‌چنه واری جێبه‌جێكردن.
یه‌كێتیی ژووره پیشهیيیهكانی سودان'یش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌ند په‌سه‌ندكردنی یاساكه دره‌نگیش ده‌ربچێت هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی و دیموكراتی، هێنانه‌دی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی شۆڕشیشه.
یه‌كێتیی ژووره پیشه‌ییه‌كانی سودان جه‌ختیشی له پشتیوانییه‌كانی خۆی كردووه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌تی كاتی، له هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ گه‌یشتنه ئامانجه‌كانی شۆڕش.
هێزه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی ئازادیی و گۆڕانكاری كه هاوبه‌شه له ئیداره‌ی كاتی سودان، چواری تشرینی دووه‌م رایگه‌یاندبوو پڕۆژه یاسایه‌كیان ئاماده كردووه بۆ داخستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی سه‌ر به رژێمی پێشوو و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دامه‌زراوانه.
حكوومه‌تی سودان هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری دا، به قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی ٢٤ دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به عومه‌ر به‌شیر و بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دامه‌زراوانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ١٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له سه‌ختی هه‌لومه‌رجی ژیانه‌وه گۆڕرا بۆ دژایه‌تیكردنی رژێم، به ده‌ستوه‌ردانی سوپا له ١١ی نیساندا كۆتایی به حكومی ٣٠ ساڵه‌ی عومه‌ر به‌شیر هێندرا و ٢١ی ئابیش ئیداره‌ی هاوبه‌شی كاتی سه‌ربازی-مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌كار بوو.