Ömer Koparan
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
عه‌فرین/ ئەلباب - AA
له ئه‌نجامی دوو هێرش له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له عه‌فرین و ئەلباب باكووری سووریا، حه‌وت كه‌س برینداربوون.
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كانی عه‌فرین و ئەلباب، دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرانه‌وه.
له ئه‌نجامی هێرشه تیرۆریستییه‌كان، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له باب چوار كه‌س و له عه‌فرین كه‌سێك برینداربوو.
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابن، ده‌كۆڵنه‌وه.
هاوكات تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر گوندی عه‌نه‌ب له باشووری خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرین و له ئه‌نجامدا، دوو سڤیل برینداربوون.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ته‌ل ره‌فعه‌ت-یان داگیركردووه، زوو زوو هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی عه‌فرین، عه‌زاز، ئەلباب و جه‌رابلوس به ئامانج ده‌گرن.