Zeynep Biçkioğlu,Mustafa Melih Ahıshalı
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
له ئێران هه‌شت كه‌س به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعاتی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه له‌و هه‌شت كه‌سه، شه‌شیان رێنماییه‌كانی سی ئای ئه‌ی-یان له خۆپیشاندانه‌كاندا به‌جێگه‌یاندووه و دوو كه‌سی دیكه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رگه‌رمی دابینكردنی زانیارییه‌كان بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سه‌كان به ناونیشانی رۆژنامه‌وان كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه و هاوكاریی داراییان له سی ئای ئه‌ی وه‌رگرتووه.
دانیشتوانی ئێران كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، رۆژگارێكی سه‌خت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ن، رۆژی ١٥ی تشرینی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌نرا نرخی به‌نزین سێ هێنده به‌رزكراوه‌ته‌وه، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
له زۆر شاری ئێران خۆپیشاندانه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بوون و ژماره‌یه‌ك بینای حكوومه‌ت، بانك، وێستگه‌ی به‌نزین وێران كرابوون و سووتێنرابوون، ماركێته‌كان تاڵان كرابوون. ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت حه‌وت هه‌زار كه‌س كه په‌یوه‌ندییان به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌بووه، ده‌ستگیركراون و لای خۆشییه‌وه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی، ئاشكرایكردبوو لانیكه‌م ١٤٣ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون.