Ahmet Dursun
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی سووتاندنی كۆنسولخانهکەی له نه‌جه‌ف، هەروەها داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد هه‌نگاوی به‌رپرسیارانه، مكوڕ و كاریگه‌ر له دژی ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه بگرێته به‌ر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی سووتاندنی كۆنسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌ف بڵاوكرده‌وه.
عه‌باس موسه‌وی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد، به‌رپرسیارێتییه‌كانی پارێزگارییكردن له نێرده دیپلۆماتییه‌كان و پاراستنی گیانی دیپلۆماتانی وه‌بیری حكوومه‌تی عێراق هێناوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند "ناڕه‌زایه‌تیی توندی ئێران گه‌یه‌نرایه باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران".
موسه‌وی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانن حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی به‌رپرسیارانه، مكوڕ و كاریگه‌ر له دژی ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه بگرێته به‌ر.
دوێنێ سه‌دان خۆپیشانده‌ر ئاگریان له كۆنسولخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف به‌ردا و له‌دوای ئه‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا.