Muhammet Kurşun
29 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
تاران - AA
به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، حكوومه‌تی ئێران دووباره ده‌روازه‌ی سنووری میهران-ی داخست.
به پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران، ده‌روازه‌ی سنووری میهران، له كاتژمێر ٢٤:٠٠ه‌وه به‌رووی هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئێرانی‌دا داخراوه، به‌ڵام هاووڵاتیانی وڵاتانی بیانیی ده‌توانن تێبپه‌ڕن.
حكوومه‌تی تاران، به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له ٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌روازه‌ی سنووری میهران-ی داخست و پاشان له ٢٥ی تشرینی دووه‌مدا كردیه‌وه.
هه‌روه‌ها ئێران دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له ٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌روازه سنوورییه‌كانی چهزابهی له سنووری پارێزگای خوزستان و خوسره‌وی سه‌ربه پارێزگای كرماشان-ی داخست و، دوای سێ رۆژ دووباره كردنیه‌وه.
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، له ١ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئستا له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور خۆپیشاندان سازده‌كرێت.