Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له‌جیاتی وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان، سكرتێری گشتیی هێزه وشكانییه‌كانی ئه‌مریكا، مارك ئه‌سپه‌ر بۆ هه‌مان پۆست كاندید ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به فه‌رمی تره‌مپ مارك ئه‌سپه‌ر بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی، كاندید ده‌كات.
له ئێستادا پاتریك شاناهان به وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات و له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ئه‌و پۆسته دیسان هه‌ر به وه‌كاله‌ت ده‌درێته، مارك ئه‌سپه‌ر و له كورتترین ماوه‌دا كاندیدبوونی ناوبراو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێت.
پاشان كاندیدبوونی ئه‌سپه‌ر بۆ پۆسته‌كه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێنا، ده‌بێته وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌مریكا.