Ahmet Dursun,Abdullah Shukur
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران، جەنەڕاڵ ئەبولفازل شیکارجی رایگەیاند کە ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بەمانای ئەوە دێت کە واشنتۆن ھاوپەیمان و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا "دەکاتە ئامانج".
شیکارجی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران ھۆشداری دا لەبارەی ئەنجامەکانی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران.
شیکارجی ئاماژەی بەوەشداوە کە شەڕ لە بەرامبەر ھیچ وڵاتێک دەستپێناکەن و لە بەرامبەر ئەمەش بە توندی وەڵامی ھێرشەکان دەدەنەوە.
شیکارجی ئاشکراشی کرد کە ھێرشی ئەمریکا دەبێتە ھەڵەیەک و گوتیشی: "ئەگەر دوژمن، بچووکترین ھەڵەش بکات ئەوا رووبەڕووی گەورەترین کاردانەوەی شۆڕشگێری ئێران لە ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا دەبێتەوە و بە دڵنیاییەوە خۆی راناگرێ.
ئاراستەکردنی یەک فیشەک بۆ سەر خاکی ئێران، بە مانای ئەوە دێت کە ئەمریکا تەقە لە ھاوپەیمان و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا دەکات".