Cüneyt Karadağ,Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی كێشه‌ی تیرۆری راستڕه‌وی توندئاژۆی هه‌یه.
هایكۆ ماس له‌دوای كوژرانی پارێزگاری كاسڵ، واڵته‌ر لوبكێ، كه بووه قوربانی هێرشێكی په‌یوه‌ندیدار به راستڕه‌وه توندئاژۆكان، گوتارێكی بۆ رۆژنامه‌ی بیڵدی وڵاته‌كه‌ی نووسی.
له گوتاره‌كه‌یدا ماس جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ٨٠ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، هێشتا سیاسه‌تمه‌داره‌كان كه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ده‌بنه قوربانی "تیرۆریست"ه راستڕه‌وه توندئاژۆكان.