Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی په‌یه‌ده له پاریس به‌درۆده‌خاته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا رۆمه‌ین نادال لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی په‌یه‌ده له واشنتۆن و پاریس رایگه‌یاندووه، "پێویست به دانپێدانانی نوێنه‌رایه‌تیی كورد له فەڕه‌نسا ناكات. موخاته‌بی ئێمه هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریایه".
په‌یه‌ده له‌مانگی شوباتدا له مۆسكۆ و هه‌فته‌ی رابردووش له پراگی پایته‌ختی چیك نوێنه‌رایه‌تیی كرده‌وه. هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئامانجیانه له پاریسی پایته‌ختی فەڕهنساش نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان بكه‌نه‌وه.