Meltem Bulur,Hemın Othman Mohammed
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
پێش مه‌ڕاسیمی كۆتاییهاتنی ۆوركشۆپی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه رێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ئاگربه‌سته‌كه‌ی حه‌له‌ب وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت، هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ناوچه‌كه و هه‌نگاوی پێویست بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه‌ی به رابه‌رایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامدراوه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وڵاتانی هاوبیر، كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ موخاته‌به سه‌ربازیی و پسپۆڕاندا درێژه‌ی هه‌بووه. هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی رێككهوتنهکەی دوێنێ چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گیرێته‌به‌ر له‌باره‌ی ده‌رهێنانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له حه‌له‌ب و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانیان.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، گوتیشی: "ئێستا ده‌بینین كه رژێم و ژمارەیەک گرووپ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن، له‌وه‌شدا رووسیا، ئێران و ئه‌و هێزانه هه‌ن كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات. ته‌نانه‌ت له بابه‌تێكی مرۆیی له‌و شێوه‌یه‌دا داخوازی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌س به‌رپرسیارێتیی نه‌خاته ئه‌ستۆی كه‌سی دیكه، لێره‌دا رێككه‌وتنێك هه‌یه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت. له راستیدا 10 رۆژ پێش ئێستا بناغه‌ی رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌مان دانا، لایه‌نه‌كانمان كۆكرده‌وه. پاشانیش به‌داخه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌مانویست رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێره‌دا تراجیدیا ده‌گوزه‌رێت، مرۆڤه‌كان ده‌كوژرێن، منداڵان ده‌كوژرێن. له‌به‌رئه‌وه ئیدی كه‌س كه‌سی دیكه تۆمه‌تبار نه‌كات، لێره‌دا هه‌مووان به‌رپرسیارن، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی هه‌موواندایه. له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه هه‌نگاومان نا بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به كۆبوونه‌وه‌كانمان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ قسه‌یان كردووه و، گوتی: "ئه‌مڕۆ دووباره له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران قسه ده‌كه‌ینه‌وه. هیوادارم هه‌مووان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سته‌م بوه‌ستێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه و نه‌گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، مه‌ولود چاوشئۆغڵوباسی له‌وه كرد كه به‌هۆی رێگرییهكانهوه گواستنه‌وه‌كان به ته‌واوی مانا ئه‌نجامنه‌دراون، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ته‌واوكراون.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له حه‌له‌به‌وه ده‌گوازرێنه‌وه له‌و كه‌مپانه‌دا جێگیر ده‌كرێن كه له ناو توركیا و باكووری سووریا دروست ده‌كرێن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كارییه‌كانیان له‌بواری هاوكاری پزیشكی و مرۆیی ته‌واوكردووه.