Salih Bilici
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای هاوپه‌یمانییەتی هه‌ڵبژاردن گوتی: "یه‌كێك له گرنگترین ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌مه ئه‌و ئاسانكارییهیه بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و پارتانه‌ی به‌شداریی له هاوپهیمانییەتییەكهدا دەکەن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ركه‌سه و ده‌نگ به پارته‌كه‌ی خۆی ده‌دات. مه‌هه‌په‌یی به مه‌هه‌په و ئاك پارتەیی به ئاك پارتی، به‌ڵام كه ده‌نگه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێن، كۆده‌كرێنه‌وه و په‌رله‌مانتاران دابه‌ش ده‌كرێن، شێوازێكی دیكه دێته ئاراوه".
راشیگه‌یاند "حكوومه‌ت به‌ند نییه به ده‌نگی متمانه‌ی هاوپهیمانییەتییهكه. ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵات كشایه‌وه، حكوومه‌ت ناكه‌وێت".
بۆزداغ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه رێككه‌وتن هاوپه‌یمانییەتی نییه و رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه نییه ببیته ده‌سه‌ڵاتدار، شێوازێكه كه پێش هه‌ڵبژاردن بچیته به‌رده‌م خه‌ڵك".
گوتیشی: "وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پارته درێژكراوه سیاسییه‌كه‌ی خۆی ده‌نگ بهێنێت، فشارێكی زۆر گه‌وره ده‌كات، هه‌ڕه‌شه ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه و له رووی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سندوقه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت كه هاووڵاتییانمان به ئیراده‌یه‌كی ئازاده‌وه ده‌نگبده‌ن، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و فشارهیە به‌ته‌واوه‌تی كه ده‌ویسترێت بكرێته سه‌ر ئیراده‌ی هاووڵاتییانمان".
هه‌روه‌ها گوتی: "گرنگی کارتی دەنگدان لەوەدایە کە ئیرادەی ئازادانە و راستەقینەی دەنگدەری تیادا رەنگ بداتەوە. ئەگەر دەنگدەر ئازادانە هێڵی بە خانەیەکی کارتەکەدا کێشا و وەک دەنگدەر خستنە نێو سندوقەکە پێویستە ئەو دەنگە وەک ئیرادە هەژمار بکرێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی: "باوه‌ڕم وا نییه كه جه‌هه‌په نه‌چێته نێو هاوپهیمانییەتییەكهوه. ئه‌وان خۆیان وه‌ك به‌شێك له هاوپهیمانییەتییەكه ده‌بینن. هیوادارین دروست مامه‌ڵه بكه‌ن و وه‌ك ئێمه روون و ئاشكرا بن".
هه‌روه‌ها گوتی: "شتێك هێنده‌ی گوته‌ی ئەمه سروشتی نییه كه ده‌ڵێین هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ده‌چنه رێككه‌وتنێك. ئایا به فه‌رمی رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بیكه‌ن درووست و ئه‌خلاقییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئێمه ده‌زانین كه هه‌ده‌په و جهههپهییهكان له هه‌ڵبژاردن به یه‌كه‌وه دەجووڵێنەوە".
گوتیشی: "ئیدی کەس، کەس تۆمەتبار ناکات، کارتەکانی دەنگدان جۆرە کاغەزێکی تایبەتن کە لە کارتی ساختە جیا دەکرێنەوە. بەم پێیە ئەو کارتانە کە رەنگدانەوەی ئیدارەی دەنگدەر بوون، هەژمار دەکرێن. ئەمەش لە روانگەی ئاسایشی دەنگدانەوە گرنگە".
به‌كر بۆزداغ گوتیشی: "مۆرکردنی کارتی دەنگدان ئەرکی دەستەی سەر سندوق و دەستەی بازنەی هەڵبژاردنە نەک دەنگدەر. ناکرێت بە هۆی کەمتەرخەمی، بێباکی و یاخود کاری بە ئەنقەستی دەستەی سەر سندوق و دەستەی بازنەی هەڵبژاردن، کارتی دەنگدانی دەنگدەر هەژمار نەکرێت".
سه‌باره‌ت به گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر منداڵان، بۆزداغ گوتی: "ئامانجی لیژنه‌كه ته‌نها زیادكردنی سزاكان نییه. له‌وباره‌یه‌وه رێسا ده‌رده‌كرێت و ئاستی ترسێنهریی سزاكان بۆ قورسترین سزا، به‌رزده‌كرێته‌وه".
گوتیشی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه نامرۆڤانه‌ی له به‌رگی مرۆڤدان، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ماندا سهفهربهربین ئه‌وا ده‌توانین سه‌ركه‌وین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له رووداوه‌كانی گێچه‌ڵكردن و ده‌ستدرێژی سێكسی ئیدی ده‌ست به سیستمێك ده‌كه‌ن كه سزا كه‌مناكرێته‌وه و گوتی: "هه‌ندێک ئه‌وه به نه‌خۆشی ده‌زانن، كاتێک نه‌خۆشی بێت چارهشی هه‌یه، به‌ڵام پێمانوایه كه پێویسته ئه‌وه ته‌نها به نه‌خۆشی دانه‌نرێت. ئه‌وه شێتێتیی ئاشكرایه. له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه باشه ده‌وڵه‌ت میكانیزمێكی كۆنترۆڵكردن جێبه‌جێ بكات".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیش دوا و رایگه‌یاند "توركیا تا ئه‌و كاته‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه و تیرۆریستان پاك نه‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م به‌ره‌نگارییه. ئه‌گه‌ر له‌وێ رژێم جله‌كانی بگۆڕێت و به جلی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده‌وه بچێته ئه‌وێ، ئه‌وانیش ئامانجن. میلیشیاكان بچن، ئه‌وانیش هیچ جیاكارییان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجامنادرێت. هه‌ركه‌سێك له‌پاڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانهدا هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای توركیا بدات، ئه‌وانیش ده‌بنه ئامانجی ئێمه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه نامانه‌وێت هیچ وڵاتێك پشتیوانیی له‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه بكات و بیانپارێزێت، به ئه‌مریكاشه‌وه. به‌ڕوونی به هه‌موویان ده‌ڵێین، هه‌ركه‌سێك پشتیوانی‌یان ده‌كات، كێ پارێزگاری‌یان لێده‌كات، توركیا به‌گژیدا ده‌چێته‌وه. ئێمه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بێن و پشتیوانیی له تیرۆریستان بكه‌ن، به‌ره‌نگاری ئه‌وانیش ده‌بینه‌وه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه تا ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیادا ته‌نانه‌ت یه‌ك هاووڵاتیی مەدەنی خوێن له لووتی نه‌هاتووه و گوتی:
"ئەگەر هەموو ئەو ئامانجانەی باسمان کردن وەدیهاتن (ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون) تەواو دەبێت. کە راماڵینی تیرۆریستیانە لە ناوچەکە و فەراهەمکردنی ئاشتیی و ئاسوودەیی و سەقامگیرییە. ئەوانەی بە تورکیا دەڵێن با کەم بخایەنێت، پێیان دەڵێین ئێمەش وامان دەوێت و حەز ناکەین چەندین مانگ بخایەنێت، بەڵام ئێمە ئامانجمان هەیە کە تاکو پێی نەگەین ناتوانین ئەو ئۆپەراسیۆنە کۆتایی پێ بهێنین".
هەروەها گوتی: "به‌ره‌نگاری توركیا دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی و ناچالاككردنی ئه‌و رێكخراوه و ده‌ركردنی له‌سه‌ر ئه‌و خاكانه، گه‌وره‌ترین پشتیوانییه له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، یه‌كێتیی سیاسیی و سه‌روه‌ری كه كرابێت".
به‌كر بۆزداغ لەبارەی دەنگۆکانی 'مەرج له باره‌ی ئازادیی گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی توركیا بێ ڤیزه' لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوه گوتی: "هیچ مەرجێك لە ئاردا نییە لەبارەی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به میكانیزمی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، رایگه‌یاند ''بڕیار وایه له به‌روارێكی به‌ر له ١٥ی ئازاردا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له واشنتۆن ئه‌نجامبدرێت. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به هه‌ماهه‌نگیی به‌ڕێز چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێز تیله‌رسن سازده‌كرێت''.
گوتیشی: "پێمانوایه كه به‌جێگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئێمه‌ی گوتووه، به‌هێنده‌ی گوته‌كانیان گرنگه. له‌به‌رئه‌وه له‌مه‌ودوا ته‌ماشای جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین".