Sefa Şahin
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا رایگه‌یاند له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، هه‌زار و ٨٢٩ تیرۆریست له چالاكی خراون.
به پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، هێرشه ئاسمانییه‌كان و تۆپبارانه‌كان به مه‌به‌ستی له چالاكیخستنی چه‌كدارانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها به پێی راگهیهنراوهكه له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، هه‌زار و ٨٢٩ تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش له چالاكی خراون.