Enes Kaplan
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی كرد له پاڵه‌وانی بۆكسێنی جیهانی به ره‌گه‌ز سووری، مه‌حمود عومه‌ر مانوێل جار.
دیداره‌كه كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار توركیا به‌داخراوی به رووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا مانوێل جار ئه‌و پشتێنه‌ی پێشكه‌شی سهركۆمار ئه‌ردۆغان كرد كه دوای بردنه‌وه‌ی له یاریزانی بۆكسێنی رووسی، ئه‌لێكسانده‌ر ئوستینۆڤ بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته پاڵه‌وانیەتی جیهانی.
له‌سه‌ر پشتێنه‌كه وێنه‌ی یاریزانی بۆكسێنی كۆچكردوو،محه‌مه‌د عه‌لی کلای و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌بوو.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، عوسمان ئاشكن باك ئاماده‌بوون.
یاریزانی بۆكسێنی جیهانی مانوێل جار، پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به هۆی ئه‌و فیداكاریه‌ی پێشكه‌ش به سووریهكانیان كردووه ده‌یه‌وێت سوپاسی گه‌لی توركیا و سهركۆمار ئه‌ردۆغان بكات و ئه‌و پشتێنه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه بكاته دیاری بۆیان.