Ercan Canbolat,Tuğçenur Yılmaz,Meltem Bulur,Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "به‌لای ئێمه‌وه هه‌ر وڵاتێك بیت، هه‌ر هێزێك بیت جیاوازی نییه. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن پشتیوانی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان بكه‌ن، پشتیوانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بكه‌ن به‌لای ئێمه‌وه یه‌كسانن، په‌كه‌كه واته یه‌په‌گه یه. به پێی ئه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و نێوان شانده‌كان له‌گه‌ڵ هاوتا جهزائریهكهی له میوانخانه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چاوش‌ئۆغڵو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای نێوده‌وڵه‌تیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له چوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لایه‌نگری رژێمی سووریا ده‌كه‌ن بۆ عه‌فرین، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌تایبه‌تی سه‌رنجی وڵاتانی خۆرئاوایی راكێشاوه. ته‌نانه‌ت وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانییەتی له سووریا زیاتر سه‌رنجیان راكێشاوه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئۆپهراسیۆی لقی زه‌یتون بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستیهكانه له ناوچه‌كه‌دا و گوتی: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه:په‌كه‌كه ده‌ستمان پێكردووه ئیستا بووه‌ته ئۆپه‌راسیۆنێك دژ به رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی داعش، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه. چونكه ده‌بینین هه‌ردوو رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه هاریكاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه دژ به سوپای تورك به‌ناو رووبه‌ڕوو ببنه‌وه. ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستانه لێره راده‌ماڵین".
- "لووتکەی ئەمجارەی سۆچی لە تورکیا ئەنجام دەدرێت"
چاوش‌ئۆغڵو بە بیری هێنایەوە کە لە هەر کۆبوونەوەیەک و راگەیەنراوی هەر کۆبوونەوەیەکدا تورکیا جەختی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا کردۆتەوە و گوتی: " لووتکەی ئەمجارەی سۆچی لە تورکیا ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوەی یەکەمجار لە سۆچی ئەنجام دراوە بۆیە ناوەکەی هەروا ماوەتەوە. بە شێوەی دەوری بەردەوامی پێدەدەین".
چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە پەیەدە/پەکەکە بۆ دابەشکردنی سووریا لە ناوچەکەیە و هەموو ئەوانەی لەوان نین دووری خستوونەتەوە و گوتی: "لە دژی هیچ کەسێک نین کە بەرەنگاری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەیەدە/پەکەکە و داعش دەبنەوە. تیرۆر دوژمنی هاوبەشی هەموومانە، بەڵام دەرفەت بەوانە نادەین کە دەیانەوێت بۆ پاراستنی پەیەدە/پەکەکە بێنە ئەوێ. پێشتر کاروانێکی ٥-١٠ ئۆتۆمبێلی پێشڕەوییان کرد و ئەوەی پێویست بوو بەرامبەریان کرا. لای ئێمە هەر گرووپێکی میلیشیایی یان هەر دەوڵەتێک ئەگەر هەوڵ بدات پشتگیری رێکخراوە تیرۆریستییەکان، پەکەکە/پەیەدە بکات ئەوا وەک پەکەکە/پەیەدەیە. بەمجۆرەش هەڵسوکەوت دەکەین".