Ali Kemal Akan
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری به‌رگری قه‌ته‌ر، خالید بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی ئه‌نجامدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا كۆتایی پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا كه له عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی نێوان ئه‌لعه‌تیه و جانیكلی دوێنێ كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و ئه‌نجامدراوه.
ئه‌لعه‌تیه باسی له‌وه كرد كه قه‌ته‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌وای تیرۆردا له پاڵ توركیادایه و پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن.
ئه‌لعه‌تیه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه هه‌ركاتێک توركیا داوا بكات هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌ك پێشكه‌ش به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری به‌رگری توركیا، زانیاری دا به هاوتا قه‌ته‌ریه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی دڵنیایی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیایه و سوپاسی حكوومه‌تی قه‌ته‌ریشی كرد بۆ پشتیوانیان.