Sarp Özer
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
عه‌فرین - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، بۆ یه‌كه‌مجار هێلیكۆپته‌ر T-129 ATAK كه دروستكراوی ناوخۆی توركیایه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كرد و پێگه‌كانی یه‌په‌گه‌ی له خۆرئاوای عه‌فرین بۆردومان كرد. هێلیكۆپته‌ره‌كان هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی له لایه‌ن هێزی وشكانییه‌وه به له‌یزه‌ر دهستنیشانكرابوون و له میانی هێرشه‌كانیشدا مووشه‌كی "Cirit"ی به‌رهه‌می ناوخۆی توركیایان به‌كارهێنا.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون كه سوپای تورکیا بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە، لەدەست زوڵمی ئەمانە له كاتژمێر 17:00ی رۆژی شه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌م دەستیپێکردووە، درێژه‌ی هه‌یه.
توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و، مافی شه‌رعی به‌رگریكردن له خۆی كه له 51ـه‌مین مادده‌ی به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر.
به‌درێژایی شه‌وی رابردوو تانكه‌كان هێرشان كرده سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی له خۆرئاوای عه‌فرین دهستنیشانكرابوون و هێلیكۆپته‌ری جۆری T-129 ATAK كه دروستكراوی ناوخۆی توركیایه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كرد. دیمه‌نی بۆردومانی هێایكۆپتهرهكانیش له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆماركرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كان له لایه‌ن هێزی وشكانییه‌وه به هه‌ستیاری و به سیستمی له‌یزه‌ر ده‌ستنیشانكران، هێلیكۆپته‌ره‌كانی T-129 ATAK ناوچه‌كه‌ی بۆردومان كرد، له‌و بۆردومانه‌شدا هێلیكۆپته‌ره‌كان مووشه‌كی "Cirit"ی به‌رهه‌می ناوخۆی توركیایان به‌كارهێنا.