Mümin Altaş
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وێنه‌ی دیمه‌نی بۆردومانکردنی پێگه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌که‌که له لایه‌ن فڕۆکه بێفڕکهوانه چه‌کداره‌کانی سوپای تورکیاوه، گیراون.
له‌و دیمه‌نانه‌دا که له گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌ورووبه‌ری ناحیەی جندرێس خۆرئاوای عه‌فرین گیراون، سێ تیرۆریست به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له ده‌وری ئۆتۆمبیلێکی تایبه‌ت که تۆپێکی له‌سه‌ره، پڕچه‌ککراون. هاوکات ئۆتۆمبیلێکی دیکه که مووشه‌کی دژه فڕۆکه‌ی له‌سه‌ره له تیرۆریسته‌کان نزیک ده‌بێته‌وه و دوای ماوه‌یه‌کی کورت لێیان دوور ده‌که‌وێته‌وه.
تیرۆریسته‌کان ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی که تۆپه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه به شێوه‌یه‌ک جێگیر ده‌که‌ن که خاکی تورکیا بکاته ئامانج و دواتر ده‌ست به ته‌قاندنی تۆپه‌کان ده‌کەن. تیرۆریسته‌کان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئامانجه‌کان تۆپبارانه‌که ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌و شوێنه‌ی که لێین، به‌خێرایی دوورده‌که‌ونه‌وه.
تیرۆریسته‌کان هه‌نگاو به هه‌نگاو له لایه‌ن فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه چاودێریی ده‌کرێن و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌گه‌نه باره‌گایه‌کی رێکخراوه‌که. ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت که تیرۆریستی دیکه‌ش له باره‌گاکه‌دا بوونیان هه‌یه.
دیمه‌نێکی دیکه که جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی باره‌گاکه له لایه‌ن فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه نه‌گیرێت، تایه ده‌سووتێنن.
ئه‌و باره‌گایه‌ی که تیرۆریسته‌کان له‌دوای ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌که خۆیان تیایدا حه‌شارداوه له رێگه‌ی بۆردومانکردنی له لایه‌ن سوپای تورکیاوه، به ته‌واوه‌تی خاپوور ده‌کر
فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه چه‌کداره‌کان یه‌په‌گه‌یی و پهکهکهییهکانیان کرده ئامانج
- وێنه‌ی دیمه‌نی بۆردومانکردنی پێگه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌که‌که له لایه‌ن فڕۆکه بێفڕکهوانه چه‌کداره‌کانی سوپای تورکیاوه، گیراون.
13.02.2018
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که له لایه‌ن فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه له جندرێس گیراون
له‌و دیمه‌نانه‌ی که له لایه‌ن فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه له جندرێس گیراون، خاپوورکردنی ته‌واوی باره‌گای تیرۆریستان که خۆیانیان تیادا حهشدارداوه، بوونی هه‌یه. ( ئاژانسی ئانادۆڵو - AA )
13.02.2018 AA
1 / 4
Drones capture YPG/PKK attacks on Turkey from Syria
Turkish army drones have captured on film the YPG/PKK terror group’s attacks on Turkey’s border provinces of Hatay and Kilis from western Afrin in Syria.
13.02.2018